له‌راگه‌یاندراوێكدا پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵسابوو به كوشتنی براو زڕ دایكی خۆی، ده‌ستگیر كراوه و دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر پاش ئاگاداركردنەوەیان لە روودانی شەڕێك لە نێوان بنەماڵەیەكدا لە كۆمەڵگای قوشتەپە و كوژرانی دوو كەس لە شەڕەكەدا، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دوای شه‌ش كاتژمێر و لە كاتژمێر چواری بەیانی، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ع.ج.ئ) دەستگیر كرد، كە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەڵسابوو بە كوشتنی برا و زڕدایكی خۆی.
ده‌شڵێت تۆمەتبار دانی ناوه بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان بەند كرا و درایە دادگا.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.