وەزارەتی كارەبا لە زاری ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا بڵاویكردەوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر كارەبا توانیویانە پارێزگاریی لەپێدانی 16 كاتژمێر كارەبا بكەن.
ئەمەش بە پشت بەستن بە بەردانەوەی 275 مەتری سێجا لە چركەیەكدا لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوی دوكان لە 120 مێگاوات كارەباوە بۆ 200 مێگاوات زیادیكردوو لە دەربەندیخانیش لە 70 مێگاوات كارەباوە بۆ 90 مێگاوات كارەبا زیادبوو.
بڕیاریشە لە ھەفتەی داهاتوودا لە وێستگەی خەبات 150 مێگاواتی دیكەی كارەبای دیكە زیاد بكەین.
راشیگەیاندووە ئەگەر بەروارد بکەین لەنێوان مانگی ٦ی ساڵی رابردوو، مانگی 6ی ئەمساڵ باشتر بووە، تێکڕای پێدانی کارەبا لە مانگی 6ی ئەمسڵـدا بۆ تەواوی کوردستان 16 کاتژمێر و 28 خولەک بووە ، ئێستاش 400 تا 500 مێگاواتی دیكە زیادبووە لە مانگی 6 و خواستی خەڵکیش زیاد بووە، بۆیە پێدەچێ پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان لە 17 کاتژمێر کەمتر نەبێت.
وهزارهتى کارهبا: 150 مێگاوات کارەبا زیاد دەکرێت
لەم مانگەدا بەرهەمهێنانی كارەبا زیادی كردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.