Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 13:31

هاتووچۆی عێراق: لەمەودوا رێگە نادرێت دوو کەس لەسەر ماتۆرسکیلێک سەربکەوێت

هەر کەسێکێش سەرپێچی ئەو بڕیارە بكات بە 100 هەزار دینار سزا دەدرێت
کوردستان TV
100%

 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆ سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  لەمەودوا، رێگە نادرێت دوو کەس لەسەر ماتۆرسکیلێک سەربکەون و هەر کەسێکێش سەرپێچی ئەو بڕیارە بکات دەست بەسەر بە ماتۆرسکیلەکەیدا دەگیرێت و بە ١٠٠ هەزار دینار سزا دەدرێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆ سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە لێخورینی ماتۆرسکیل لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە دەرکردووە و ئاماژە بەوە دەکات کە بەپێی بڕیارە نوێیەکە رێگە نادرێت دوو کەس لەسەر ماتۆرسکیلێک سەربکەون.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لیوا زوهێر خەفاجی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆر جۆری ماتۆرسکیل، بە پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکان هاوردەکراون و گوتی:

بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە لێخورینی ماتۆرسکیل لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە دەرکراوە کە بەپێیەوە، رێگە نادرێت دوو کەس لەسەر ماتۆرسکیلێک سەربکەون.

لیوا زوهێر خەفاجی ئاماژەی بەوەیش دا، هەر کەسێک سەرپێچی بڕیارە نوێیەکە بکات کە ئەمڕۆ چوارشەممە دەرکراوە، ئەوا دەست بەسەر ماتۆرسکیلەکەیدا دەگیرێت، جگە لەوەیش بە ١٠٠ هەزار دینار سزا دەدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.