وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڵاوی كردهوه كه لە کاتی چۆڵبونی پۆستی بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی، پێویستە دەرگای خۆپاڵاوتن و cv پێشکەشکردن بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگەیە بە گوێرەی ئەزمون و بڕوانامە بە یەکسانی بڕەخسێندرێت و وەزارەت دوای پێشکەشکردنی ناوەکان، کاندیدی هەڵبژێردارو یەکلایی دەکاتەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی کردوە رایدهگهێنێت ، لە کاتی چۆڵبونی پۆستی بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی، ناوی ئەو کەسانەی کە شایستەی پڕکردنەوەی ئەو پلە و پۆستانەن بە رەچاوکردنی خزمەت، بڕوانامە و لێهاتوویی و لە رێگەی ناردنی CV بۆ هەر پۆستێک بە مەرجێک لە سێ کەس کەمتر نەبێت، رەوانەی دیوانی وەزارەت بکرێن.
ئاماژه بهوهش دهكات كه ئەو پۆستەی چۆڵ دەبێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانگەوازێک بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکە ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانبەران دەکات و دەبێت دەرفەتی هەلی یەکسان بۆ سەجەم فەرمانبەران بڕەخسێندرێت، بە پێچەوانەوە فەرمانبەری شایستە مافی ئەوەی هەیە راستەوخۆ سی ڤی بۆ وەزارەت بنێرێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.