بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و رهوانهى ماڵهوه كران
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 8 ى 7 ى 2020 5 نەخۆشی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوو و رهوانهى ماڵهوه كران
راشیدهگهیهنن ، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەو تووشبووانە کراوە تا ئەو کاتەی کە ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچووە و دواتر بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە.
تهندروستى دهۆك ئاماژه بهوهش دهكات بە چاکبوونەوەی ئەو پێنج تووشبووە، کۆی گشتی چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە گەیشتووەتە، 173 کەس و لە ئێستادا تەنها 58 تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.