Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 13:22

دژە تیرۆری عێراق ده‌ستگیرکردنى چوار تیرۆریستى راگه‌یاند

دژە تیرۆری عێراق ده‌ستگیركردنى چوار تیرۆریستى راگه‌یاند
کوردستان TV
100%

دەزگای دژە تیرۆری عێراق دەستگیرکردنی ژمارەیەک تیرۆریستی داواکراوی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی راگەیاند.

دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی دەزگاکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوە دراوە کە لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی نوێی هەواڵگری کە لەلایەن سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر داڕێژراوە، هێزێکی سەربە هە هەردوو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی یەک و دوو سەربە دەزگای دژە تیرۆر ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەکانی باکووری بەغدا، بابل، کەرکووک و دیالە ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون و لە تۆڕەکانی رێکخراوەکەدا کاریان کردووە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو تیرۆریستە دەستگیرکراوانە لە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری پارێزگاکانی عێراق و کردنە ئامانجی هاووڵاتییان کارمەندانی هێزە ئەمنییەکاندا بوونە.

دەزگای دژە تیرۆر دڵنیایی داوەتە هاووڵاتییان کە چاوکراوە دەبن لەپێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و لەم رووەوە هەموو هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتییان و سەقامگیری ئاسایش لە وڵاتدا.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.