Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:34

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی کوێخا حوسێنی سه‌رته‌پکانی ده‌کات

خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌زانین
کوردستان TV
100%


به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، له‌ خانه‌واده‌ی کۆچکردوو کوێخا حوسێن سه‌رته‌پکانی،
به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی کۆماری مه‌هاباد و شۆڕشی ئه‌یلوول و که‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری پشده‌ر(کوێخا حوسێن سه‌رته‌پکانی)مان بیست.

کوێخا حوسێن سه‌رته‌پکانی که‌سایه‌تیه‌کی نیشتیمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزی میلله‌ته‌که‌ی بوو، به‌م بۆنه‌ خه‌مناکه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو کوێخا حوسێن به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و دڵنه‌وایی و ئارامش به‌ئێوه‌ و خزمان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
٨ـی ۷ـی ۲۰۲۰

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.