وەزیرانی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان رێنمایی قوتابیانی پۆلی 12 ئاماده‌یی دەکەن، کە چۆن لەکاتی تاقیکردنەوەکان خۆیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن.
په‌یجی تایبه‌تی فه‌رمی فه‌یسبووك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی بڵاوكرایه‌وه كه داوا لە مامۆستایان دەکات پەنجەرە و دەرگای هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بکەنەوە بۆ ئەوەی هەوا گۆڕکێ هەبێت، تاوه‌كو قوتابیان و مامۆستایان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بن.
ئاماژە بەوەش دەکات نابێت قوتابیان لەبەردەم هۆڵەکانی تاقیکردنەوە قەرەباڵغی دروست بکەن و کۆببنەوە، چونکە مەترسی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت.
داواش دەکات قوتابیان ئەو پێداویستیانەی بۆ تاقیکردنەوە بەکاریدەهێنن هی خۆیان بێت و هی کەسی دیکە بەکارنەهێنن.
هاوكات هه‌ر له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه مادده‌ی پاككه‌ره‌وه داده‌نین، كاتی قوتابی هاته ژووره‌وه ده‌توانی ده‌ستی خۆی (تعقیم) بكات.
گوتیشی لێره‌وه داوا له دایك و باوكان و قوتابیان ده‌كه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك ترسیان نه‌بێت ته‌نها رێكاره‌كانی خۆپارێزی كه پێ ده‌گوترێ تاكپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن به‌وپه‌ری ئاسووده‌یی و ئارامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه نه‌بێت، تاوه‌كو هه‌موولایه‌ك دووربن له‌م ڤایرۆسه.
بۆ بینینی ڤیدیۆیه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیری په‌روه‌رده له هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیان ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه كلیك بكه:
https://www.facebook.com/watch/?v=219973605713583
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.