ئه‌ندامێكی لیژنه‌ى كشتوكاڵ له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، وابڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممه لیژنه‌ى كشتوكاڵ له په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیرى كشتوكاڵ و بازرگانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کۆببنەوە، بۆ تاوێكردنی كێشه‌ی جوتیاران.
شوان زرارى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ری (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاندووه: وه‌ك لیژنه‌ى كشتوكاڵ له په‌رله‌مانى كوردستان میواندارى هه‌ردوو وه‌زیرى كشتوكاڵ و وه‌زیرى بازرگانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌مان كردووه بۆ گفتوگۆکردن له‌سەر كێشه‌ى جووتیارانى كوردستان كه له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو ڕوویدا به‌هۆى ساغنەبوونەوەی به‌رهه‌مه‌كانیان.
زرارى گوتیشى: ته‌وه‌رى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه گفتۆگۆ دەبێت له‌باره‌ى وەرزی دیکەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی تر كه ئێستا وه‌رزى هاوینه تا كۆتایى پایز هه‌ر مانگه و به‌ربوومێك پێده‌گات، بۆ ئەوەی حكوومه‌ت ئاماده‌كارى زیاتر بكات بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كه ڕوویدا دووباره نه‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.