ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین رایگهیاند: سێ تووشبوو سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەنەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دواییانکرد.
دوای داخڵبون و مانەوەیان بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ لەسەنتەرو نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا، بەداخەوە رۆژی چوارشەممە رێككهوتی 8ـ7ـ2020 سێ هاوڵاتی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەنەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دواییانکرد کەپێکهاتبوون لە دوو پیاو و ئافرەتێک کەتەمەنیان (63 و 49 و 66) ساڵانبوون دانیشتووی شارەکانی ڕانیە و قەڵادزێ و حاجیاوان۰
سەرجەم کۆچکردووەکان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنابوون ونەخۆشی درێژخایەنیشیان هەبووە.
لەسەرەتای دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنورەکە تائێستا دوانزە هاووڵاتی هەڵگری ڤایرۆسەکە کۆچی دواییان کردووە.
بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردووەکان دەکەین و لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە کۆچکردووەکان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆیی.
هیوای سەلامەتی و پابەندبوونتان بەڕێنماییە تەندروستیەکان لێدەخوازین.
بەهیوای پابەندبون و تەندروستی باش بۆهەموولایەک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.