Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:21

ڤیدیۆ.. پۆلیسی هۆڵەندا چەند کابینه‌یه‌کی ئەشکەنجەدان دەدۆزێتەوە

نزیکەی 100 کەس دەسـتگیرکراون
کوردستان TV
100%


پۆلیسی هۆڵه‌ندا بڵاویكردۆته‌وه‌ پۆلیسی وڵاته‌كه‌یان شه‌ش له‌ كابینه‌كان وه‌كو زیندانی كاتیی و یه‌كێكی ده‌یكه‌شیان وه‌كو ژووری ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌كارهاتووه‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا ئاشكرا بكه‌ن.

پۆلیسی هۆڵه‌ندا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی لەسەر یوتیوب بڵاوکردەوە و تیایدا نیشانی دەدات چۆن دەستدەگرن بەسەر سندوقەکاندا لەگەڵ ئەو کەرەستانەی بەکارهێنراون بۆ ئەشکەنجەدان، لەوانە کورسـی پـزیشکی ددان، مقەست ، منشار ، کەلەپچە ، تورەکە.

پۆلسی هۆڵه‌ندا بڵاویكرده‌وه‌ سندوقەکان لە ناوەوە  به‌ مادده‌ی ئاسنی نه‌رم رووپۆشكراون تاوەکو هاوار و دەنگی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن نەگەنە دەرەوە و لەگەڵ ئەوانەشدا کامێرای چاودێرییان تێدادانابوون.

دەڵێن پـۆلیس لە ڕێگەی ئەو کامێرایانەوە بە شوێنەکەی زانیوە کە بە ئینتەرنێتەوە بەسترابوون.

دوای ئاشکراکردنی ئەم تۆڕی پەیوەندیـیە نزیکەی 100 کەس دەسـتگیرکراون و دەستگیراوە بەسەر 27 تۆن لە ماددەی هۆشبەر لە نێوان هۆڵەندا و بەریتانیا.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.