له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 35 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، هه‌ردوو یانه‌ى بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل له‌دێربی كه‌ته‌لۆنیا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
بارسێلۆنا له‌یاریگای كامپ نۆ تایبه‌ت به‌خۆی میوانداری ئیسپانیۆلی كرد و توانى براوه‌ى یارییه‌كه بێت به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر
گۆله‌كه‌ش له‌لایه‌ن یاریزان لویس سوارێزه‌وه له‌خوله‌كى 56 ى تایمی دووه‌می یارییه‌كه تۆماركرا
له‌یارییه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان فاتى لە بارسێلۆنا و پۆڵ لۆزانۆ لە ئیسپانیۆڵ لە خولەکەکانى 50 و 53 دا کارتى سوریان وەرگرت.
بەم ئەنجامەش بارسێلۆنا به 76 خاڵ له‌پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا ده‌بیندرێت و به‌شێوه‌یه‌كى كاتى جیاوازی نێوانى لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدى پێشەنگ بۆ خاڵێک کەمکردەوە،
بریاره رۆژى هه‌ینی ریال مه‌درید رووبه‌رووی ئەلاڤێس ببێته‌وه
یانه‌ى ئیسپانیۆڵیش بە فەرمى بۆ خولى پلە دوو دابەزى و بە 24 خاڵ لە پلەى بیستەم و کۆتاییدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.