شهوی رابردوو بەهۆی كۆرۆناوە هاووڵاتیەكی دانیشتووی قەزای سەیدسادق و سێ تووشبووی دیكهی دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕینیش گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی راپەڕین شهوی رابردوو لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، دوای داخڵبون و مانەوەیان بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ لەسەنتەرو نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا، بەداخەوە سێ هاوڵاتی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دواییان کرد.
لەبارەی تووشبووەکان تەندروستی ڕاپەڕین رایدهگهێنێـت تووشبووەکان پێکهاتوون لە دوو پیاو و ئافرەتێک کە تەمەنیان (63 و 49 و 66) ساڵان بوون و دانیشتوی ڕانیە و قەڵادزێ و حاجیاوا بوون، سەرجەم کۆچکردوەکان لەگەڵ ئەوەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و نەخۆشی درێژخایەنیشیان هەبووە.
لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین تائێستا دوانزە کەسی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەرەکە گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات هەر شهوی رابردوو لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی دەڤەری سەیدسادق بڵاوی كردهوه كه پیاوێکی تەمەن 62 ساڵ کە خەڵکی ئەو قەزایە و دەوروبەری ئەو شارۆچکەیە پاش ماوهی چهند رۆژێک داخڵبوون و خهواندنی له نهخۆشخانهی سلێمانی ئەمشەو بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لهدهستدا.
راشیگهیاند بە گیان لەدەستدانی ئەو ھاووڵاتییە ژمارەی گیان لەدەستدان لە سەیدسادق بوو بە 12 كەس كە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
هەروەها لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا قایمقامیەتی قەزایی سەیدساق پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئەو هاووڵاتییە كرد و داواش دهكات کە هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن و خۆیان بپارێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.