بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند
بەگوێرەی پێشبینیەكانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 44 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له سلێمانی 41 و دھۆك 42 پله‌ى سیلیز ، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی هه‌ینی كەشناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی دەكات ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و پەڵە ھەوردا دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری كەمێك بارانبارین ھەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.