شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به په‌رله‌مان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه عێراق چووه ئاستی سێیه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و داواده‌كرێت قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته رابگه‌یه‌ندرێت.
فالح زیادی، گوتەبێژی شانەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و چاوه‌ڕوانی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسه‌كه و زیادبوونی ژماره‌ی مردووان ده‌كرێت.
فالح زیادی گوتیشی: عێراق لە رووی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ئاستی زۆر مه‌ترسیدار، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه په‌رله‌مان و حكومه‌ت به هه‌ماهه‌نگی كارده‌كه‌ن بۆ دانانی پلانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
فالح ئه‌لزیادی ئاشكراشیكرد كه لیژنه‌كه‌یان داوایكردووه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واو رابگه‌یه‌نرێت تا رێگری له بڵابوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.