ھێمن قادر، جێگری پارێزگاری ههولێر و وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر بهكوردستان 24 ى راگهیاند دوو رۆژی دیكە وادەی بڕیار و رێكارەكان تەواو دەبێت كە پێشتر بۆ خۆپارێزی بڵاو كرابوویهوه
راشیگهیاند بۆ رێكار و رێنمایی نوێ لەگەڵ قایمقامەكانی سنووری ههولێر كۆدەبینەوە و راوێژ دەكەین
ههروهها دهشڵێت ھاوكات لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و ژووری ئۆپەراسیۆن كۆدەبینەوە، لە شەممەی داھاتووەوە بەرنامەی نوێمان دەبێت.
جێگری پارێزگای ههولێر راشیگهیاند رێگای نێوان ھەولێر و پارێزگاكانی دیكەی كوردستان و عێراق بە داخراوی دەمێننەوە، چونكە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ھەولێر و ھەموو پارێزگاكان رووی لە ھەڵكشانە.
جێگری پارێزگاری ھەولێر داواشی لە ھاووڵاتییان كرد، خۆیان بپارێزن، بۆ ئەوەی ناچارنەبن جارێكی دیكە قەدەغەی ھاتووچۆی تەواو رابگەیەنن.
راشیگەیاند ، ئێستا كۆرۆنا لە ھەموو گەڕەكەكانی ھەولێر ھەیە، ئەمەش ئاماژەیە كە ھەولێر لە دۆخێكی مەترسیدار دایە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.