وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه له‌راگه‌یاندراوێكیدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه بڵاوی كرده‌وه كه ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لێژنەی باڵا‌و لێژنە لاوەكییەكانی وەزارەتی كرد
وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت كۆبووه‌نه‌وه‌كه بۆ جێبەجێكردنی بڕگەو بڕیارەكانی یاسای چاكسازیی لەوەزارەتی كارەبا، ئەمەش دوای ئەوەی لەوەزارەتی داراییەوە دوو خشتەی دیكەی تایبەت بە راژەو موچەو ووردەكارییەكانی دیكەی فەرمانبەران هاتووەو پێویستە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی كارەبا لە پارێزگاكان پڕبكرێنەوە
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری كارەبا داوای لە ئەندامانی لێژنەكە كرد بەدواداچوونی جیددی بكەن بۆ تەواوكردنی داواكارییەكانی ئەنجومەنی وەزیران و بەزووترین كات ئەو خشتانە پڕبكرێنەوەو هەموو زانیاریی و داتاكان بنێردرێتە ئەنجومەنی وەزیران.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.