له‌راگه‌یاندراوێكدا لیژنه‌ی په‌ره‌وه‌رده‌و خوێندنی باڵا به‌دواداچوون له‌په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه بەمەبەستی بەدواداچوونی کارەکانیان و دڵنیابوون لەباشی تاقیگەکان و بەڕێوەچوونی پڕۆسەی خوێندن و کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بەپێی بڕیارە کارپێکراوەکان، شاندێكی لیژنه‌ی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی له پەرلەمانی کوردستان كه‌پێكهاتبوو له عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری دۆڵه‌مەری سەرۆکی لیژنەو موسلم عه‌بدوڵڵا جێگری سەرۆکی لیژنەو گەلاوێژ عوبێد بڕیاردەری لیژنە، سەردانی زانکۆی تیشکی ناحکومیی لەھەولێر کرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن له دیدارێكدا باس له‌ره‌وشی خوێندن و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێی خوێندن له زانكۆ ناحكومییه‌كان كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره كرایه‌وه كه له ئه‌نجامى ئه‌و بارودۆخه‌ى به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه هاته پێش و قه‌یرانی دارایی به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا شاندى لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌شه جیاجیاكانی زانكۆكه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.