له‌راگه‌یاندراوێكدا نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هاوڵاتیان ڕاده‌گه‌ێنێت
نه‌خۆشخانه‌كه رایده‌گه‌ێنێت هاوڵاتیان دەپرسن بۆ نەخۆشانی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لەخۆشخانەی ڕزگاری دەمرێت ئایا هۆکار چیە ، کەمتەرخەمی پزیشکان و کارمەندانە ، یاخود کەمی دەرمانە یان هەر هۆکارێکیتر
نه‌خۆشخانه‌ى رزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، ئێمە هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە بە هەموو توانامانەوە خزمەتی نەخۆشان دەکەین وە تا ئێستاش کارەکان زۆر باش بەڕێوە دەچن ، بەڵام سەبارەت بەم پرسیارانە وەڵامەکەی ئەمەیە ئەو کەسانەی کەتووشی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەبن ئەگەر تەندروست(stable) بن واتە پێویستیان بە ئامێری ئۆکسجین نەبێت ئەوا دەنێردرێن بۆ بەشە ناوخۆیی(18)ی شوبات یان نەخۆشخانەی ئیماڕاتی بۆیە تا ئێستا حالەتی مردن لەوێ تۆمار نەکراوە.
نه‌خۆشخانه‌ى رزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بە پێچەوانەوە ئەو نەخۆشانەی حالەتی تەنگە نەفەسیان هەیە پێویستیان بە ئامێری هەناسەی دەستکرد هەیە یاخود تەمەنیان زۆرە دەنێردرێن بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری کە ئەمەش هۆکارێکە کە تەنها لە نه‌خۆشخانەی حالەتی مردن تۆمار بکرێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.