له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ھەفتەی داھاتو دەستدەکرێت بە کاری چاککردن و نۆژەنکردنەوەی پردی دەربەندی رانیە.
راشیده‌گه‌یه‌نن به‌بڕیاری دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه ده‌ست به‌پڕۆكه ده‌كرێت و سەرپەرشتی دەکرێت، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لەجێبەجێکردنی پڕۆژەکەو ھەرچی زو تەواوکردنی، بەمەبەستی خزمەتکردنی بە ھاوڵاتیان و جوتیارانی سنورەکە.
به‌رێوه‌چوونى پڕۆژه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كانى ئاوه‌دان كردنه‌وه و شاره‌وانى وشوێنه‌كانی دیكه له‌شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیاری مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونى له‌كابینه‌ى نۆیه‌مدا ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستاندا راگه‌یاند و به‌شێكیان ته‌واو بوون و به‌شێكی دیكه‌یان له‌جێ به‌جێ كردن و له‌داهاتووش ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى دیكه له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌پێناو خزمه‌ت گه‌یاندن به‌هاوڵاتیانى كوردستان
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.