دانێلا ئه‌لفاریز كه شاجوانی ساڵی 2011ی كۆلۆمبیا بوو، له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا کە بۆی ئەنجامدرابوو كاریگه‌ریی كردبووه سه‌ر ده‌مارێك له پێییدا و بووە هۆی ئەوەی پزیشكه‌كان بڕیار بدەن ئه‌و قاچێكی بێته بڕین.
ئه‌و شاجوانه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باسی له نه‌خۆشییه‌كه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی" مانگی ئایار تووشی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بووم بۆ هه‌ناوم و گرێیه‌كیان له‌ناو سكمدا ده‌ركرد، دواتر پزیشكه‌كان گووتیان ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌مارێكی قاچی چه‌پم هه‌بووه، بۆیه ناچار ده‌بن ئه‌و قاچه‌م ببڕنه‌وه و له‌جێی ئه‌وه قاچێكی ده‌ستكردم بۆ دروست بكه‌ن، دیاره چاره‌نووس به‌و شێوه‌یه‌یه، ناچار ده‌بم به قاچێكی ده‌ستكرده‌وه ژیان به‌ڕێوه ببه‌م و بەم شێوەیە درێژە بە ژیانی داهاتووم بدەم".
به ڤیدیۆ.. قاچی چه‌پی شاجوانی کۆلۆمبیا دەبڕدرێتەوە
ناچار ده‌بم به قاچێكی ده‌ستكرده‌وه ژیان به‌ڕێوه ببه‌م
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.