له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردووه‌ته‌وه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان رایده‌گه‌ێنێت ، پاش ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گرتن و گواستنەوە بە گومانی ھەبونی حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو راگیراوان، تیمەکانی تەندروستی گەرمیان دوو جار سەردانی ئەو دەزگایەیان کرد و نمونەیان بۆ پشکنین لێوەرگیرا.
راشیده‌گه‌یه‌نن پاش دەرچونی دەرەنجامەکان، دەرکەوت 48 لە راگیراوان و ستافی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون.
ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئیدارەی دەزگاکە ھۆڵێکی بۆ ئەو توشبوانە جیاکردوەتەوە کە راگیراون و لەلایەن تیمەکانی تەندروستەوە چاودێریی دۆخی تەندروستیان دەکرێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.