Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 07:37

له‌ ناو شاری هه‌ولێر شه‌قامێکی نوێ دروست ده‌کرێت

ماوەی 75 ڕۆژ بۆ تەواوکردنی تەرخان کراوە
کوردستان TV
#7
100%


له‌ شاری هه‌ولێر شه‌قامى 30 مه‌تریی له‌ گه‌ڕه‌كى فه‌رمانبه‌ران دروست ده‌كرێت، درێژیی پرۆژەکە لەسەر ڕووبەری 600 مەتر دووجایە و ماوەی 75 ڕۆژ بۆ تەواوکردنی تەرخان کراوە.


عەبدولواحد ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی هەولێر بەیاوەری جێگری سەرۆکی شارەوانی پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی ٣٠ مەتری گەڕەکی فەرمانبەرانی بەسەر کردەووە پڕۆژەکە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار لە گەڕەکی فەرمانبەران دەستپێکردووە، بەگوژمەی ١٠٨ ملیۆن و ٨١٠ هەزار دینار لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبەجێدەکرێت.

درێژی پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری ٦٠٠ مەتر درێژی لە گەل دانانی ئاوەرۆی لولویی بە درێژ ی ٤٨٠ مەتر درێژی لە گەل کارەکانی تری پێویست لە دروست کردنی شەقام و ماوەی ٧٥ ڕۆژ تەرخان کراوە بۆ تەواوکردنی بەتەواو بوونی پڕۆژەکە جەنجاڵی لەو شوێنە نامێنێت و کارئاسانی زۆر دەکات بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.