ژمارهیهكی زۆر له دهروێشان بە شمشێر، چەقۆ و خەنجەر هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ.
بەمەبەستی پێشوازیكردن لەتەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی، بەهەزاران دەروێش لەكۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بێ پشكنینی كۆرۆنا دهیانهوێت بێنه ناو خاكی ههرێمی كوردستان.
بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ رایگەیاند: نزیكەی 200 دەروێش هێرشیان كردوەتە سەر بازگەی ئاسایشی مەرزی باشماخ و هەوڵیانداوە سنوری هەرێم ببەزێنن بەمەبەستی بەشدارییكردن لە هێنانەوەی تەرمی شێخ محەمەدی كەسنەزانی.
گوتیشی، ئەو دەروێشانە هەوڵیانداوە بەشێوەیەكی نایاسایی بێنە هەرێمی كوردستان، بۆیە رووبەرووی هێزەكانی ئاسایش بوونەتەوە و هێرشیانكردوەتە سەریان.
سهرچاوهیهك له سنووری باشماخ رایگهیاند: کاتژمێر 2ی دوای نیوهرۆی ئهمرۆ پێنج شهممه زیاتر لە پێنج هەزار دەروێش لەرۆژهەڵاتی كوردستانەوە لە سنوری باشماخەوە هاتوونەتە ناو قەزای پێنجوێن بەبێ ئهوهی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ بكرێت ههموویان داخڵ بوون.
گوتیشی: لەدیوی ئێران تەقەیان لێكرا و برینداریشیان هەیە، بنەماڵەی شێخ محەمەد كەسنەزانیش كەسیان نەهاتوون بۆ پێشوازییان، بەڵكو ئەو دەروێشانە بەشێوەی سەربەخۆ هاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.