Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:21

تومەنی ئێرانی لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەست ناکەوێت

خواست لەسەر تومەنی ئێرانی زیادیکردووە
دابەزینی بەھای تمەن زیانی به‌ بازرگانانی ھەرێم گه‌یاندووه‌
کوردستان TV
#8
100%

تومەنی ئێرانی لە بازاڕەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە دابەزین بەردەوامە بەجۆرێک بە بەراورد بە دوو مانگی ڕابردوو هەر سەد دۆلارێک بەرامبەر بە تومەنی ئێرانی زیاتر لە 500 هەزار تومەن دابەزیووە.

دوومانگی ڕابردوو سەد دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بوو بە ملیۆنێک و 700 هەزار تومەن سەرباری قەدەغەی هاتووچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڵام خواستی هاوڵاتیان لەسەر کڕینی تومەنی ئێرانی لە بازاڕەکانی باشووری کوردستان زیادیکردووە ئەمەش وایکردووە ئێستا بەهای 100 دۆلار  بەرامبەرە بە دوو ملیۆن و 200 هەزار تومەن.

سەید عەبدوڵا، خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر سەردانمان دەکەن بۆ کڕینی تومەن و لە ماڵەوە دایدەنێن چاوەڕێی ئاسایی بوونەوەی دۆخی تەندروستی ئێران و هەرێمی کوردستان دەکەن بۆئەوەی گەشتی ئێران بکەن چونکە خەڵکێکی زۆر بۆ نەخۆشی و سەیران دەچنە ئەو وڵاتە.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی وەستانی هەناردەی دراوی تومەنی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان بۆیە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان تومەن زۆر کەمبووەتەوە بگرە نییە تا بیفرۆشین ئەوەشی هەیە بەنرخێکی زۆر گرانتر لە نرخی بۆرسە دەیفرۆشن بۆنموونە ئێستا 100 دۆلار دووملیۆن و 200 هەزار تومەنە کەچی لە بازاڕەکان بە ملیۆنێک و 800 هەزار تومەنە.

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.