ئوختبووت یان هه‌شت پێ (Octopus) ئاژه‌ڵێكی ده‌ریایی كێوییه و هه‌شت قۆڵ و سێ دڵی هه‌یه، دڵێكی هه‌ڵده‌ستێ به ره‌وانه‌كردنی خوێن بۆ ئه‌ندامانی جه‌سته‌یی و هاوكات دوو دڵه‌كه‌ی تریشی خوێن له‌رێگای ئه‌ندامه‌كانی هه‌ناسه‌دان (gill ) ره‌وانه ده‌كه‌ن،هه‌روه‌ها خوێنی ئوختبووت وه‌ك هه‌ندێك كه‌س پێی وایه سووره،به‌ڵكو ره‌نگی خوێنه‌كه‌ی شینه‌و پڕۆتینی تێدایه‌و له مادده‌ی نوحاس (Copper ) پێكهاتووه‌و كه پێی ده‌ڵێن هیموسیانین.
ئوختوبووت به‌هۆی قۆڵه درێژییه‌كانییه‌وه ده‌توانێ به ئاسانی له‌نێو ئاوی ده‌ریا هاتوچۆ بكات،ئه‌گه‌ر ویستی له‌مه‌ترسییه‌ك رابكات، هه‌ڵده‌ستێ به‌پاڵنانی ئاو به پێچه‌وانه‌ی جووڵه‌ی سه‌ری،ئه‌مه‌ش واده‌كات كه به‌خێراییه‌كی زۆر له‌نێو ئاودا جووڵه بكات.
ئوختوبووت، چه‌ند جۆرێكی هه‌یه بچووكترینیان درێژییه‌كه‌ی 5 سانتیمه‌تره‌و گه‌وره‌ترینیشیان 5 مه‌ترو نیوه، ئه‌گه‌ریش قۆڵه‌كانی بكاته‌وه، درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 9 مه‌تری ته‌واو.
زۆربه‌ی ئوختبووته‌كان قه‌باره‌یان مام ناوه‌نده‌و له قووڵایی ده‌ریا و به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی گه‌رم و مامناوه‌نده‌كان له‌ته‌واوی ده‌ریادا ده‌ژین.
هه‌روه‌ها ئوختوبووت ده‌توانێ له‌رێگای ده‌ست لێدان تامی شته‌كان بكات و جه‌سته‌یه‌كی ئه‌وه‌ند نه‌رمو شلی هه‌یه، ده‌توانێ خۆی له‌نێو شوێنه ته‌نگه‌كان بشارێته‌وه‌و یانیش له‌و شوێنانه به‌دوای خۆراكدا بگه‌ڕێت.
به‌شێكی ئوختبووته‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ناژین، هه‌ندێك جۆرییان ته‌مه‌نی ژیانیان له‌شه‌ش مانگ تێپه‌ڕ ناكات، هه‌ندێكیشیان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌ژین و مێیه‌كانیشیان 200 هه‌زار تا 400 هه‌زار گه‌را داده‌نێن. هه‌روه‌ها جۆرێك له ئوختبووت هه‌ن كه به‌بازنه‌ی شین داپۆشراون و قه‌باره‌یان بچووكه و ژه‌هراوین، ده‌توانن له‌ماوه‌ی چه‌ند خووله‌كێكدا مرۆڤ ئیفلیج بكه‌ن.
هه‌روه‌ها جۆره ئوختوبووتێك هه‌یه كه بۆ خۆی خانوو له توێكڵی جوز هیند دروست ده‌كات و بۆ كوێ بڕوات له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / الموسوعه العربیه الشامله
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.