مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی توڵه‌ی تیرۆركردنی هیشام هاشمی بكاته‌وه، میلیشیاكانی عێراقیش كه‌له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه دۆخه‌كه زیاتر به‌ره‌و گرژی ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر كازمی به‌رده‌وام بێت له راوه‌دوونانی گڕووپه چه‌كداره‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د یه‌حیا،وته‌بێژ به‌ناوی حزبوڵڵا، رۆژی چوارشه‌ممه به ئه‌سیوشه‌یتد پرێسی راگه‌یاندووه: هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای حزبوڵڵا كارێكی شه‌رمه‌زاركه‌رانه بوو.
هه‌روه‌ها گوتی: باوه‌ڕمان وایه ئه‌م كاره‌ی كازمی درێژه ده‌كێشێ و ناوه‌ستێ، ئه‌مه‌ش دۆخه‌كه زیاتر به‌ره‌و گرژی ده‌بات.
گوتیشی: نیگه‌رانین له‌وه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌یه‌وێ گرووپه چه‌كداره‌كان له‌ناو ببات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.