كه‌ناڵی 12ی عیبری ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئاشكرای كردووه كه ئیسرائیل داوای له ئه‌مریكا كردووه ئه‌و واده‌یه بێنێته پێش كه له‌سه‌ری رێككه‌وتن بۆ ره‌وانه‌كردنی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری سووته‌مه‌نی نوێی ئه‌مریكی بۆ نێو چه‌كی ئاسمانی ئیسرائیل.
كه‌ناڵه‌كه رایگه‌یاندووه ، ئیسرائیل هه‌وڵده‌دات په‌له بكات له كڕینی فڕۆكه‌كان له‌جۆری KC-46 كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیای بوینگ-ی مه‌ده‌نی په‌ره‌ی پێدراوه.
پێشتر ئه‌مریكا و ئیسرائیل وا رێككه‌ووتبوون كه فڕۆكه‌كان له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو بگه‌ن، به‌ڵام ته‌ل ئه‌بیب داوای كردووه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوو ، ده‌بێ فڕۆكه‌كان بگه‌نه ئیسرائیل .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.