Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 05:24

مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بۆ ماوەی 24 کاتژمێر داخرا

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەهەزاران دەروێش روویان لەسنوورەكە كردبوو
کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ هەزاران دەروێش لە سنووری باشماخەوە بەبێ ئەوەی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ بكرێت، هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و دەیانەوێ لە بەخاكسپاردنی شێخ محەممەدی كەسنەزانی رێبەرەكەیاندا بەشداری بكەن، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، لیوا مەریوان قەرەداخی لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاندووە: دوای ئەوەی كە شەپۆلێكی بەلێشاوی گەشتیاران لە دیوی ئێرانەوە بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی رابەری كۆچكردووی تەریقەتی قادری كەسنەزانی، بەشێوەیەكی نایاسایی خۆیان كردووە بە دەروازەكەدا، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ، مەرزەكە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دادەخرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.