دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 5ى ته‌موزی 2020 گه‌نجێك به‌ناوی "حجی ئه‌حمه‌د" له‌به‌رده‌م دادگای زاخۆ درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كوژرا ئه‌مڕۆ بكوژه‌كه‌ی خۆر ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كرد.
له‌مباره‌یه‌وه هێمن سلێمان، گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بكوژی " حجی ئه‌حمه‌د" خۆى ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كرد.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان له گه‌ڕاندابوون به‌دوای بكوژه‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ بكوژه‌كه خۆی خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه.
له باره‌ی ناسنامه‌ی بكوژه‌كه‌شه‌وه هێمن سلێمان ڕایگه‌یاند: بكوژه‌كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵانه به ناوی (م،س،ح) و پاش خۆڕاده‌ستكردنی به پۆلیس به پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی به‌ندكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.