محه‌مه‌د شه‌وه‌كه‌ت عه‌وده ،سه‌رۆكی سه‌نته‌ری گه‌ردوونناسی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه، سبه‌ی هه‌ینی له‌ناوه‌ڕاستی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی كلكداری نیۆ وایز،كاتژمێرێك و نیو به‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی خۆر ده‌رده‌كه‌وێ و به‌چاو ده‌بیندرێت.
دوێنێیش ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن-ی فه‌له‌كناس له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندبوو، سه‌ره‌ڕای كاریگه‌ریی پیسبوونی هه‌وایی و رووناكی له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر، به‌ڵام كلكداری (نیۆ وایز) له‌نێو كامێرادا ده‌ركه‌وت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردبوو كه كلكداری C/2020 F3 (NEOWISE بۆ یه‌كه‌مجار له رێگه‌ی (تلسكۆبی ئاسمانیی NEOWISE) له 2020.3.27 دا دۆزرایه‌وه‌و له ماوه‌ی نێوان 4500 تا 6800 ساڵ جارێك خولێك به ده‌وری خۆردا ته‌واو ده‌كات و ئێستا زۆر له خۆر نزیك كه‌وتۆته‌وه‌و له 2020.7.23 ده‌گاته نزیكترین خاڵ له‌گه‌ڵ زه‌وی و ماوه‌ی نێوانمان ئه‌وكاته ده‌گاته 103 ملیۆن كیلۆمه‌تر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.