یوسف مه‌حه‌مه‌د هه‌رته‌لى، كوڕه گه‌نجێكی شاری ڕانیه،ئه‌و ده‌ڵێت تا ئێستا توانیومه له‌رێگه‌ى ده‌رمانه گیاییه‌كانه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆش چاره‌سه‌ر بكات، كه له لایه‌ن پزیشكانه‌وه هیوای چاره‌سه‌كردنیان نه‌بوو ناردرابوونه‌وه ماڵه‌وه، یوسف هەرتەلی له‌دایكبووی ساڵی 1988 و دانیشتووی شاری ڕانیه‌یه و له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى باس له ئه‌زموون و شاره‌زایى وچاره‌سه‌ریه‌كانى خۆى ده‌كات.
یوسف وه‌ك ئاره‌زوویه‌ك له سەرەتای ناسینی گژوگیا و گوڵ و روه‌كه‌كان ده‌بێت كاتێت بیرۆکەی ئەوەى لا دروست ده‌بێت ، ئایا کەسێک پارەی نەبێت و نەخۆش ببێت دەبێت بمرێت !؟ لەم سۆنگەیه‌وە بڕیاری ئەوە ده‌دات ده‌ڵێت دەبێت کارێک بکەم هەژارانیش بە لەشساغی بژین .
یوسف سه‌رباری ئه‌وه‌ی گه‌نجه، به‌ڵام شاره‌زاییه‌كی باشی له ناسینی گوڵ و گیاكاندا هه‌یه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت یه‌كه‌م پێكهاته گیا ده‌رمانی له ساڵی 2011 بۆ برینی گه‌ده دروستكردووه و ده‌شڵێت تا ئێستا خه‌ڵكی به په‌رۆشه‌وه داوای ئه‌و ده‌رمانه‌م لێده‌كه‌ن و سوپاس بۆ خوا سوودێكی باشى به به‌كارهێنه‌ره‌كان گه‌یاندووه.
گوتیشی: سه‌ره‌تای كاركردنم له تێكه‌ڵكردنی گیاكان و به‌كارهێنانیان بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ته‌نیا وه‌ك حه‌ز و خولیا بوو، به‌لاَم دواتر به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیانه فێری زانسته‌كه بووم.
هه‌رته‌لی گوتیشی: له سه‌ره‌تای 2011 وه تا ئێستا زیاتر له 4هه‌زار كه‌س بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر سه‌ردانیان كردووم و ناویانم تۆمار كردووه و پاشان ئه‌نجامم وه‌رگرتووه‌ته‌وه له‌و ژماره‌یه سوپاس بۆ خوا سێ هەزار و دووسەد کەس نەخۆشیەکەیان بەتەواوی نەماوە ، ئیتر ئەو نەخۆشانە لە پەتایەکەوە تا شێرپەنجەی تێیدایە .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هه‌رچه‌نده لە پزیشکیدا هەندێ نەخۆشی چارەسەری نییە ، بەڵام لە پزیشکی میلیدا هەوڵ دراوە و چارەسەر بووە ، لەوانە (ئه‌گزیما ، صدەفیە ، تواندنەوەی چەوری وورگ ، گرێی زەردی درۆزن ((ئەم نەخۆشییە تەنها دکتۆرە بەڕێزەکانی پێست و خودی نەخۆشەکان لێی تێدەگەن)) ، کردنەوەی دەماری دڵ و دەماغ ، شێرپەنجە ، برینی شەکرە .
له‌باره‌ی وردبینی له‌كاره پزیشكییه‌كانیدا هه‌رته‌لی گوتی: گرەنتی لەپزیشكی دا نییە ، بەڵام کاتێک نەخۆشییەک بەووردی دیار بێت دەتوانم پێکهاتەی گیایی بەنەخۆش بدەم ئه‌گه‌ریش نه‌خۆشییه‌كه‌ی دیار نه‌بێت ئه‌وا داوای پشكنینی پزیشكی له نه‌خۆشه‌كه ده‌كه‌ین و به‌پێی ده‌رئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌رمانی پێده‌ده‌ین.
له‌باره‌ی ڕاوێژكردن به كه‌سانی دیكه‌ی شاره‌زا له بواری گیا ده‌رمانی یوسف هه‌رته‌لی گوتی: سەرجەم ئەوانەی کاری ڕووەکی پزیشی دەکەن مامۆستا‌و پەروەدکاری منن ، بێگومان من بە پشتیوانی ئەوان ئەم کەسەی ئێستام
گوتیشی: كاتێك ده‌رمانێكی نوێ به‌رهه‌مدێنم ڕاوێژ لە گه‌ڵ بەرپرسانی کۆمەڵەی ڕووەکناسی ده‌كه‌م ئینجا لێکۆڵینەوە لەپێگە زانستیەکان دەکەم بزانم پێکهاتەی گیاییەکەی لەگەڵ چ کەسانێك دەگونجێ لەگەڵ چ كه‌سانێكیش ناگونجێ ، دواتر سەیری دەرهاویشتەکانی دەکەم و بڕیاری لەسەر دەدەم بەپێی دۆخی نەخۆشەکە .
له باره‌ی ستانداردی كاری پزیشكی گیاده‌رمانيی، هه‌رته‌لی گوتى: له كوردستان ستانداردی پزیشکی لێرە دیاری ناکرێت ، چونکە هەموو گەلانی جیهان کاری پزیشکی میللی دەکەن و یاسا ڕێگای داون بەڵام لەهەرێم قەدەغە دەکرێت، ئەگەرنا چارەسەری باشمان هەیە و پەسەند دەکرێت بەدڵنیایی.
هه‌روه‌ها گوتی بەڵگەی ڤیدیۆییم لایە کە نەخۆش ناردراوەتەوە بۆ ماڵ و بێ ئومێد بوون لەچارەسەری، به‌ڵام ئێمە دەرمانمان پێی داوە و سوپاس بۆ خوا هیچ کێشەیەکی تەندرووستی نەماوە.
یوسف هه‌رته‌لی له درێژه‌ی گوته‌كانیدا گوتیشی: پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه خه‌ڵكانێكی زۆر له ڕێگه‌ی پێكهاته گیا ده‌رمانیه‌كانمانه‌وه چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌مان په‌یدا كردووه و خه‌ڵكی له هه‌موو كوردستانه‌وه دێنه لامان و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب سه‌ردانمان ده‌كه‌ن.
گوتیشی: زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كاره‌كانمان خێرخوازی بوون و بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانمان مادده بایه‌خی نه‌بووه و ده‌ستمان له كاری خێرخوازی نه‌پاراستووه.
له كۆتاییدا هه‌رته‌لی گوتی: له دوا دۆزینه‌وه و نوێترین کارم كه لەسەر نەخۆشییە گواستراوەکانە وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا و پەتاکان ، كه پێکهاتەیەکی گیاییم درووست کردووە ٪۷٥ دەتوانم بڵێم نەخۆشیەکە لەجەستەی کەسەکە ناهێڵێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.