Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 05:38

رێکخراوی ئۆکسفام: به‌هۆی کۆرناوه‌ تا کۆتایی ئه‌مساڵ رۆژانه‌ 12 هه‌زار که‌س له‌برسان ده‌مرن

راپۆرتێكی رێكخراوه‌كه‌ به‌ناونیشانی ڤایرۆسی برسی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

راپۆرتێكی رێكخراوی ئۆكسفام كه‌ به‌ناونیشانی( ڤایرۆسی برسی) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌،هۆشداریداوه‌ له‌وه‌ی له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی  كاردانه‌وه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرناوه‌، تا كۆتایی ئه‌مساڵ رۆژانه‌ 12 هه‌زار كه‌س له‌برسان بمرن.

رێكخراوه‌كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه‌ ئه‌مساڵ 121 ملیون كه‌سی دیكه‌ بگه‌نه‌ لێواری برسییه‌تی،له‌وانه‌شه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ رۆژانه‌ 12 هه‌زار كه‌س له‌برسان بمرن،كه‌ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه‌ زۆر  له‌رێژه‌ی په‌تای ڤایرۆسه‌كه‌ زیاتر بێت.

هه‌روه‌ها راپۆرتی رێكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێت: 10 ناوچه‌ و وڵات له‌جیهان له‌وپه‌ری برسییه‌تیدان كه‌ پێك هاتوون له‌: یه‌مه‌ن ، سووریا، ئه‌فغانستان، سودان، باشووری سودان، ڤه‌نزوێلا، كۆنگۆی دیموكراسی ، هایتی و كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای ئه‌فریقیاو هه‌ندێك وڵاتیش كه‌داهاتیان سنوورداره‌ وه‌ك هیند، به‌رازیل و باشووری ئه‌فریقیا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / بی بی سی عه‌ره‌بی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.