به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تره‌مپ، له نامه‌یه‌كدا به گۆنگرێسی ڕاگه‌یاندوه، ئه‌مریكا به فه‌رمیی له رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانی ده‌كشێته‌وه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نامه‌ی كۆشكی سپی، بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كه سه‌ناتۆری دێموكراته‌كان بۆب مێنیندێز، ئاشكرای كردوه‌و دژایه‌تی خۆشی بۆ هه‌نگاوه‌ی به‌رێوه‌به‌ری تره‌مپ نیشان داوه، كشانه‌وه‌كه له ڕێكه‌وتی 6ی مانگی 7 ساڵی داهاتوودا، ده‌چێته قوناغی جێبه‌جێ بوونه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان بڕیاری کشانەوەی ئه‌مریكا له‌و رێكخراوه جیهانه، بە فەرمیی دراوه‌ته ئۆفیسی سکرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان.
له به‌دواداچونێكی كه‌ناڵی هه‌واڵده‌ری سی ئێن ئێن، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكرێ، به‌و هه‌واڵده‌رییه‌ی وتوه: "بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی زۆر کورتەو نزیکەی سێ دێڕە".
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له مانگی 3دا، ره‌خنه‌ی توندی له رێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی گرت و به ناوه‌ندێكی شكسخواردی وه‌سف كرد. تره‌مپ داوای له ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد به‌شه بوجه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ببڕن.
تره‌مپ به زمانێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ده‌رباره‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی قسه‌ی كرد‌و وتی: "زۆرترین به‌شه بودجەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئێمه دابینی دەکەین، بەڵام کاتێک من قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆو گه‌شته‌كانم راگه‌یاند، ئه‌وان رەخنەیان لە ئێمە گرت. لە دهستپێكیشهوه وه‌كو پێویست بۆ پێش‌گرتن به بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا كاریان نه‌كردووه. ئه‌وان هه‌ر له سەرەتاوه زۆر زانیاریان هه‌بوو، بەڵام هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌نا. سەرەڕای ئەوەی بەشی هه‌ره زۆری بوجهكهیان ئێمە دەیدەین، وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌وان له چین نزیک بن."
ساڵی 2019 ویلایەتە یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا پتر له 400 ملیۆن دۆلاری به رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌خشیوه، ئه‌م بڕه پاره‌یه ده‌كاته 15% كۆی بوجه‌ی رێكخراوه‌کە.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ساڵی پێشوو وڵاتی چین ته‌نیا بڕی 76 ملیۆن دۆلار هاوكاری دارایی ئه‌و رێكخراوه‌ی كردوه.
سه‌ره‌رای ناكۆكی ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، لێ به گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا، واشنتن له ریزی پێشه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی بۆ شه‌ڕی ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
تاكوو ئێستا ئه‌مەریكا پتر له 428 ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەش بە وڵاتان کردووە.
هه‌روه‌ها زیاتر له 462 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه‌ی بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه دابینکردووە.
له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا، ئەمەریکا زێده‌تر له 204 ملیۆن دۆلاری بۆ سندوقی داكۆكی ئابووری بۆ خێراتركردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا ته‌رخان کردووە.
له لایه‌كی دیكه‌وه، 173 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی داوەتە ئەو په‌نابه‌رانه كه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنادان.
پێشتر له نیوه‌ی دووهه‌می مانگی 3دا، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له كۆشكی سپی، ئاشكرای كرد بڕی 10 میلیارد دۆلاری بۆ توێژینه‌وه‌ی پزیشكی به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا ته‌رخان كردووه.
هه‌روه‌ها تره‌مپ، تیمێكی نوێی سه‌ر به كۆشكی سپی به ناوی "چالاكی تایبه‌تی خێرا" ناساند‌و ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و گرووپه‌ی به "خۆبه‌خشی گرووپێكی زانستی و پیشه‌یی بێوێنه" ناوبرد.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هیوای خواست به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆڤید-19 له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌رده‌ست بێ و له‌م باره‌وه وتی: "ئێمه نه‌ك ته‌نیا له نێوخۆی وڵات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ دۆست و هاوبه‌شه‌كانمان له جیهاندا، پێكه‌وه هاوكاری نزیك ده‌كه‌ین".
تره‌مپ باسی له‌وه‌شكرد كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پتر له 100 تاقیكردنه‌وه‌ی دروستكردنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ یه‌كتر هاوكاری ده‌كه‌ن. دامه‌زراوه‌ی خۆراك و ده‌رمانیش پتر له 130 پلانی بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی چالاكی له‌م بازنه‌دا په‌سه‌ند كردووه.
دوێنێش ئاشكرا بوو ئه‌مریكا بڕی 1.6 میلیارد دۆلاری داوه‌ته کۆمپانیای نۆڤا ڤاكس "Novavax Inc"، بۆ ئه‌وه‌ی تاكوو سه‌ره‌تای مانگی 1ی ساڵی نوێ، بڕی 100 میلیۆن ڤاكسێنی دژه كۆرۆنا بخاته بازاره‌وه. ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ تێچوونەکانی تاقیکردنەوەكان، بە بازاڕکردن و بەرهەمهێنانی ڤاكسێنهكه له ئه‌مریكایه.
كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی له كاتێكدایه ئه‌و رێكخراوه، له نوێترین هه‌ڵوێستی دا بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگەیاند: "بۆ 12 مانگی داهاتوو، به مه‌به‌ستی پێشخستنی پرۆسه‌ی تاقیكارییه‌كان و سازكردنی ده‌رمان و ڤاکسینی دژه كۆرۆنا، پێویستیان به 31 میلیارد‌و 300 ملیۆن دۆلار هەیە."
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوه‌كه، تاكو ئێستا بڕی 3 میلیارد‌و 400 ملیۆن دۆلار كۆكراوه‌ته‌وه. به‌م پێیه هێشتاش 27 میلیارد‌و 900 ملیۆن دۆلار كه‌مه. رێكخراوه‌كه باسی له‌وه‌ش كردوه كه به‌په‌له بڕی 13 میلیارد‌و 700 ملیۆن دۆلار پێویسته.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، وێرای كۆمپانیا‌و رێکخراوەكانی سازكردنی دەرمان، له مانگی 4ی ئه‌مساڵدا، به ئامانجی پێشخستنی پرۆسه‌ی توێژینه‌وه بۆ دیتنه‌وه‌ی ده‌رمان و ڤاكسێنی كۆرۆنا، ناوەندێکیان به ناوی (ACT-Accelerator) پێکهێناوه چونكه له روانگه‌ی رێكخراوكه، كۆڤید19 مه‌ترسییه بۆسه‌ر ژیان و گیانی به ملیۆنان مرۆڤ له جیهان و دەبێتە هۆی رووخانی ژێرخانی ئابووری.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بۆ ئه‌وه تێده‌كۆشێ كه تاكوو نێوه‌راستی ساڵی داهاتوو، 500 ملیۆن تاقیکردنەوە و 245 ملیۆن خولی چارەسەر کردن له وڵاتانی هەژار و كهمداهات به‌رێوه‌به‌رێت. بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر تێكۆشانی رێكخراوه‌كه ده‌بێ، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێ ده‌كرێ كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دا رووبه‌رووی ره‌خنه بببێته‌وه.
لە دەقی بڕیارنامه‌ی کۆنگرێس دا، كه ئه‌مریكا ساڵی 1948، په‌یوه‌ست به‌و رێكخراوه بوه هاتوه كه ئەمریکا، ده‌توانێ پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی رێكخراوه، ئه‌ندام نه‌مێنێ، به‌ڵام ده‌بێ كۆی یارمه‌تییه داراییه‌كانی خۆی بۆ رێكخراوه‌كه له‌و ساڵه‌دا دابین بكات.
به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، (COVID-19)، له مانگی 12ی 2019دا، متمانه‌كردن به رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كه له 1948 به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زراوه، وه‌ك به‌رێ نه‌ماوه.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كه له پێناو ته‌ندروستی گشتیی دا كار ده‌كات، تاكه هاوپه‌یمانێكی نێوده‌وڵه‌تی متمانه‌پێكراوه له بواری ته‌ندروستی دا له سه‌رتاسه‌ری جیهان.
193 وڵاتی جیهان ئه‌ندامن له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، له‌م ناوه‌نده جیهانییه‌دا، دامه‌زراوه ئارهزوومهندهكان به دوو شێوه‌ی "خزمه‌تی باجلێدراو"، هه‌روها "خزمه‌تی ئاره‌زوومه‌ندانه" بوودجه‌ی رێكخراوه‌كه دابین ده‌كه‌ن.
وڵاتانی ئه‌ندام به پێی ژماره‌ی دانیشتووان و گه‌شه‌ی ئابوورییان ساڵانه پاره‌ی ئه‌ندامه‌تیان به رێكخراوه‌كه ده‌ده‌ن كه ده‌كاته نزیكه‌ی له سه‌دا 17ی بوودجه‌ی رێكخراوه‌كه.
رێكخراوه‌كه له ئاماده‌كاری رۆژژمێری بوودجه‌ی دوو ساڵی خۆیدا له بوودجه‌ی 2020-2021 بوودجه‌كه‌ی به به‌راورد به پێشووتر له سه‌دا نۆ زیادی كردووه‌و گه‌یشتۆته 4 میلیارو 500 ملیۆن دۆلار.
ئه‌مریكا له سه‌دا 15ی بوودجه‌ی ساڵانه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی دابین ده‌كات، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 412 ملیۆن دۆلاریش وه‌كوو هاوكاری پێشكه‌شی رێكخراوه‌كه ده‌كات.
به‌م جۆره ئه‌م هاوكارییه‌ی ئه‌مریكا ساڵانه ده‌یدات به رێكخراوکە، ده‌گاته سه‌رووی 118 ملیۆن دۆلار، نزیكه‌ی ئه‌و 300 ملیۆن دۆلاره‌ی دیكه‌ش كه ده‌مێنێته‌وه، له لایه‌ن خزمه‌تگوزاری ئاره‌زوومه‌ندانه‌وه بۆ رێكخراوه‌كه دابین ده‌كرێت.
په‌تای جیهانگیری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ته‌ندروستییه به‌رۆكی جیهانی ته‌نیبێته‌وه، پێگه‌و كارامه‌یی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كردۆته ئامانج و ئه‌م رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی رووبه‌رووی زۆر ره‌خنه‌و ناره‌زایه‌تی كردۆته‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهان متمانه كردن به رێكخراوه‌كه لاوز بوه.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، "WHO"، له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه، رێكه‌وتی 7ی مانگی 4ی 1948 له شاری ژنێڤ له وڵاتی سویسرا، له لایه‌ن 26 ئه‌ندامی ئه‌وكاتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه دامه‌زرا، بنكه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه له ژنێڤ هه‌ڵكه‌وتوه.
رێكخراوه‌كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان 150 ئۆفیس و نزیكه به 7 هه‌زار كارمه‌ندی هه‌یه.
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس له 23ی مانگی 5ی ساڵی 2017 بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هه‌ڵبژێردرا، ناوبراو هه‌نووكه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و رێكخراوه ده‌كات.
ره‌حیم ره‌شیدی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.