Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 03:32

مه‌نگۆلیا راوکردنى جۆره‌ ئاژه‌ڵێکى قه‌ده‌غه‌کرد

ده‌بێته‌ هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسىێك پێشتر نزیکەی 50 ملیۆن کەسى لە ئەوروپا كوشتووه‌
کوردستان TV
100%

دوای راگەیاندنی حاڵەتێکی گومانلێکراوی تووشبوون بە "تاعونی دوبلی" لەم هەفتەیە کە نەخۆشییەکە دەبێتە هۆی "مردنی رەش"، دەسەڵاتدارانی ناوچەی مەنگۆلیای نێوخۆیی لە چین باری ئامادەباشيیان بەرزکردەوە.

راوکردن و خواردنی ئەم جۆرە ئاژەڵە "مارمۆت" کە پەتای تاعون دەگوازێتەوە و بەکتریا هۆکاریەتی قەدەغە کراوە و، لەڕێگەی پێوەدانی کێچ یان ئاژەڵە تووشبووەکان دەگوازرێتەوە و یەکێکە لە مەترسیدارترین هەوکردنە بەکتریاییەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.

لە سەردەمەکانی ناوەندا ئەم نەخۆشییە رەشە بووە هۆی مردنی نزیکەی 50 ملیۆن کەس لە ئەوروپا و گرنگترین نیشانەکانی هەڵئاوسانی لیمفەگرێکانە لەگەڵ تا و تەزوو.

پێگەی "پارک نیوز"ی ئەمریکی 5 راستی لەسەر ئاژەڵی "مارمۆت" بڵاو کردەوە:

1- پێی دەگوترێت "بەرازی فیکەلێدەر" چونکە دەنگێکی بەزر دەردەکات کە مەبەست لێی ئاگادارکردنەوەی تەواوی ئەندامانی دیکەی گرووپەکەیەتی لە هەر مەترسییەک.

2- نزیکەی نیوەی ساڵێک لە خەوتنی زستانە دەباتە سەر و، بەگوێرەی هەلومەرجی دەوروبەری خۆی، رەنگە ئەو خەوتنە لە مانگی ئەیلوولەوە بەردەوام بێت تا مانگی ئایار و خەوتنی زستانە بە کۆمەڵ دەبێت بەیەکەوە بۆ ئەوەی وزەی لەشی خۆیان بپارێزن و، لە وەرزی هاویندا ژیانی لە بەرزاییەکان دەبێت و لەکاتی خەوتنی زستانەدا دادەبەزێت بۆ ناوچە نزمەکان.

3- سەر بە گرووپی قرتێنەرەکانە و گەورەترین ئاژەڵە لەنێو جۆری سمۆرەکان، هەروەها پێیشی دەگوترێت "بەرازی زەوی".

4- ئەم ئاژەڵە بەشێوەیەکی گەورە پشت دەبەستێت بە هەردوو هەستی بۆن و گوێبیستن، چونکە هەستی بینینی کەمە.

5- ئەم ئاژەڵە لە بەرزاییەکان دەژیین و هەر نێرەیەک دوو یان سێ مێی هەیە.


ژێده‌ر : Kurdistan CT

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.