Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 03:40

بڕیاری کردنە مۆزەخانەی ئایاسۆفیا هەڵوەشێندرایەوە

بۆ وڵاتانی ئیسلامی و رۆژئاوا جێی بایەخە و ناو بە ناو دەبێتە رۆژەڤی ململانێ
کوردستان TV
100%

 بڕیاری کردنە، مۆزەخانەی مزگەوتی ئایاسۆفیا ھەڵوەشێندرا و ئەوەش رێگە خۆشکەر دەبێت تاکۆ ئەیاسوفیا بکرێتە مزگەوت.

ئەمڕۆ دادگای باڵای تورکیا بڕیاری ساڵی 1934ی لەبارەی مۆزەخانەی ئایاسۆفیاوە هەڵوەشاندەوە و لەمەودوا دەتوانرێت ئایاسۆفیا بکرێتە مزگەوت.
 
مۆزەخانەی ئایاسۆفیای ئیستەنبووڵ کە هەم وەکو کەنیسە و هەم وەکو مزگەوتیش خزمەتی بە ئایینەکانی ئیسلام و مەسیحی کردووە، بۆ وڵاتانی ئیسلامی و رۆژئاوا جێی بایەخە و ناو بە ناو دەبێتە رۆژەڤی ململانێ. 

ئایاسۆفیا یان ھاجیاسۆفیا کەنیسەیەکی کۆنی ئایینی مەسیحییەتە کە لە دوای داگیركردنی ئیستانبوڵ بە دەستی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی کرا بە مزگەوت، ئایاسۆفیا له‌ رێكه‌وتی 24ی تشرینی دوه‌می 1934 ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوكاتی توركیا بڕیاریدا وەکو مۆزەخانە بەکاربێت، ئایاسۆفیا هەمیشە بە جوانترین باڵەخانەی مێژویی ناوزەند دەکرێت، لەساڵی 2014 پاپا فرانسیس لەمیانی سەردانی بۆ تورکیا سەردانی ئایا سۆفیاشی کرد و داوایكرد دوبارە بكرێتەوە بە كەنيسە

مزگەوتی ئایا سۆفیا، بەناوبانگترین مزگەوتی تورکیایە پێش هاتنی سوڵتان فاتیح و فەتحکردنی ئیستانبوڵ کەنیسەی مەسیحیەکان بوە. 

ktv

ktv

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.