یەک ساڵ لەمەوبەر کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە کابینەی چاکسازیی بنەڕەتییە لە هەرێمی کوردستان بە کۆمەڵێک هێڵی گشتی و نەخشەڕێگ و بەرنامەوە دەست بەکار بووە.
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنهرایەتیی سه‌رده‌مێكی نوێی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و دەیەوێت په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ بەغدا له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی ئامانجدار بونیاد بنێت، هەروەها بە هاوبەشی رووبەڕووی هه‌ڕه‌شه هاوبه‌شه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گۆڕانكارییه ئه‌منییانه ببنەوە، كه له ناوچه كوردستانییه‌كان روو ده‌ده‌ن.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کار بۆ چارەسەرکردنی ناوچە کێشە لەسەرەکان لەژێر رۆشنایی نەخشەڕێگایەک کە بەگوێرەی ماددەی 140 دەکات.
لە ماوەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەک سەرۆک و شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوار جار سەردانی بەغدایان کردووە.
كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەن، وه‌كوو بازرگانی، ئاسایشی سنووره‌كان و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری، هیچ یه‌كێك له‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ش به‌دی نایه‌ن، ته‌نیا لەڕێگه‌ی هاوبه‌شییه‌كی راستهقینەوە نەبێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە، ده‌ستوور بنه‌مایه‌كی جه‌وهه‌رییه له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌وه‌ش تیمێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانووستانه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هه‌وڵ بۆ دابه‌شكردن و به‌ده‌ستهێنانی پشكێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی سامانی وڵات ده‌دات له بودجه‌ی ساڵانه، ئه‌وه‌ش به رێككه‌وتنێكی دادپه‌روه‌ر و به‌رده‌وام بۆ كوردستان.
حکوومەت هه‌وڵی ته‌واو بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ردوو مادده‌ی 111 و 112ی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵی ده‌دات، كه مافه‌كانی كوردستان دەپارێزێت. ئەمەش بەندە به دابه‌شكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی نه‌وت و گاز و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و كه‌رته، بەمەش ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش زیاتر دەکات.
کابینەی نۆیەم كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌كان دەکات، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه هاوبه‌شه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گۆڕانكارییه ئه‌منییانه‌ی كه له ناوچه كوردستانییه‌كان روو ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی پێشمه‌رگه و جێگیركردنی ئه‌و هێزه له چوارچێوه‌ی سیسته‌می به‌رگریی عێراق.
چارەسەرکردنی ناوچە کێشە لەسەرەکان دەبێت، لەژێر رۆشنایی نەخشە رێگایەک کە بەگوێرەی ماددەی 140 ی دەستوور بێت. هەتا ئەو نەخشە رێگایەش جێبەجێ دەکرێت، حکوومەت کاری لە پێشینەی هەماهەنگی و هاوبەشیی ئەمنیی و ئیدارییە لەگەڵ بەغدا لە ناوچە جێ ناکۆکەکان.
به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگیی سیاسی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق خاڵێکی دیکەیە، کە هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەگەڵ بەغدا هەیبێت، هەروەها جه‌ختكردنه‌وه له بنه‌مای هاوبه‌شی راستەقینە و ته‌وافوق و هاوسه‌نگی كه له ده‌ستووردا هاتووه.
بە رەچاوکردنی ماددەی 132ی دەستوور، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیریی لە مافی دەستووری بۆ قەربووکردنەوەی شەهیدەکان، قوربانیانی ئەنفال و ئەوانەی رژێمەکانی پێشوو کاریگەریی لەسەریان جێ هێشتووە، دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.