Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 03:24

تارق حەرب: مەسرور بارزانی توانیویەتی زۆر بە باشی سەرکردایەتی حکوومەت بکات

تارق حەرب: مەسرور بارزانی سەركردەیەكی نموونەییە
کوردستان TV
100%

شارەزایەكی بەناوبانگی یاسا لە عێراق، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كاركردنیدا لە ماوەی ساڵێكی كابینەی نۆیەم، ”وەك سەركردەیەكی نموونەیی“ پێناسە دەكات.

تارق حەرب، شارەزای یاسا رای گەیاند، توانا و زانستی مەسرور بارزانی لە بەڕێوەبردن، رەنگدانەوەی لەسەر كارەكانی حكوومەت ھەبووە.

ڕوونیشی كردووەتەوە كە لەماوەی ساڵێكدا، سەرەڕای قەیران و ئاستەنگەكان، بەڵام سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان توانیویەتی زۆر بە باشی سەركردایەتیی حكوومەت بكات. دەشڵێت: ”دەتوانم بڵێم سەركردەیەكی نموونەییە و رووبەڕووی گەندەڵان دەبێتەوە، ئەو سەركردەی حكومڕانییە و ئەو تیمەی لەگەڵیشی كاردەكەن لە حكومەت، سەركەوتوون، بە عەقڵێكی فراوان كاردەكەن و گوێ بەو قسانە نادەن كە لە دژیان دەكرێ، زۆرجار پڕوپاگەندە دەكرێت بۆ تێكدانی دۆخەكە، بەڵام ئەوان گوێ بەو شتانە نادەن".

تارق حەرب بۆ كوردستان ٢٤ باسی لەوەش كردووە، دەسەڵاتی عێراق لە ساڵی رابردوو دەسەڵاتێكی ناسەقامگیربوو لە بڕیاردان، سەرۆك وەزیران دەستی لەكار كێشایەوە، لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نوێ ھەندێك گۆڕانكاری لە حكوومەتی عێراق رووی دا، رێگرییان كرد لەگەڵ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بگەنە رێككەوتن، چونكە حكوومەتی عێراق كاریگەری ناوخۆ و دەرەكی لەسەرە. بە بڕوای من كابینەی كازمی زیاتر بۆچوونە جیاوازەكان قەبووڵ دەكات و كار بە دەستوور دەكات، بۆ ئەوەی پەیوەندیی باشی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان ھەبێت، دەبێ رێككەوتن لەسەر بنەماكانی دەستوور بكرێت و مافەكان پارێزراوبن.

بە بڕوای تاریق حەرب، چارەسەری كێشەكانی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بەغدا ”زۆر ئاسانە“، بەڵام كابینەكەی كازمی كاتییە، لەگەڵ ئەوەشدا ھەوڵدەدات، پەیوەندییەكانی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان باش بێت. گوتیشی: ”بۆ رێككەوتنی كۆتایی، دەبێ لەسەر بنەمای دەستوور كێشەكانی ھەرێم و عێراق چارەسەر بكرێن و ھەردوولا پێیەوە پابەندبن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.