Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 03:30

لە سلێمانی 4 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

سێ كەسیان خەڵكی ناو شاری سلێمانین و ئەوی دیكەش دانیشتوی كەلارە
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رايگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە سنوری پارێزگای سلێمانی چوار تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، ئەو چوار تووشبووە تەمەنیان سەرووى 60 ساڵان بووە و سێ كەسیان خەڵكی ناو شاری سلێمانین و ئەوی دیكەش دانیشتوی كەلارە.

ئەو سەرچاوەیەی تەندروستی سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان كرد پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و زیاتر خۆیان بپارێزن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.