شه‌وى رابردوو 10/7/2020ئاگر له چیای كه‌لاتی سه‌ر به ناحیه‌ی بجیل له قه‌زای ئاكرێ كه‌وته‌وه وتا ئێستاش ئاگره‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه و كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه .
له‌م باره‌یه‌وه ڕه‌نجبه‌ر ئاكره‌یی، په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین:سه‌ر له ئێواهرى هه‌ینى به‌هۆكارێكی نادیار ئاگرێكی گه‌وره له چیای كه‌لاتی سه‌ر به‌ناحیه‌ی بجیل كه‌وتۆته‌وه و له ئێستاشدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ناحیه‌ی بجیل و گه‌نجه‌كانی گوندی كه‌لاتی سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.
گوتیشی: خۆشبه‌ختانه تا ئێستا زیانه‌كان ته‌نیا ماددین و زه‌ره‌ری گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه دار‌و دارستانی چیاكه و پوش و په‌ڵاشی خه‌ڵكی گونده‌كه سووتاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.