سوپای عێراق پێشتر راگه‌یاندبوو كه قوناغێكی نوێی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش ده‌ست پێكردووه‌و هاوكات به‌هاوبه‌شی هێزه‌كانی دیكه، كۆنترۆڵی دوو ده‌روازه‌ی سنووریی( مه‌نده‌لی و مونزرییه)یان له‌گه‌ڵ ئێران كردووه.
له‌مباریه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكردۆته‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنی پاڵه‌وانانی عێراقی چواره‌میان له له رۆژهه‌ڵاتی عێراق ده‌ست پێكردووه و ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش راوه‌دوونانی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامییه بۆ پارێزگای دیاله‌و پاككردنه‌وه‌و پشكنینی شریتی سنوورییه له‌گه‌ڵ ئێران.
هاوكات ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه ده‌چێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر/ میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.