مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ده‌روازه‌ی مه‌نده‌لیی بۆ بارزگانیكردن به رووی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا كردووه .
له‌مباره‌یه‌وه نووسينگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، كازمی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ده‌روازه‌ی مه‌نده‌لی له‌سه‌ر سنووری ئێران له پارێزگای دیاله، جه‌ختیكردۆته‌وه كه رێگا ناده‌ن دارایی گشتی له‌ده‌روازه سنوورییه‌كان بدزرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا حه‌ره‌می گومرگی له‌ژێر پاراستنی هێزه سه‌ربازییه‌كاندایه‌و سه‌ردانیشمان بۆ ئه‌وه ده‌روازه‌یه نامه‌یه‌كی روونه بۆ گه‌نده‌ڵكاران.
شایانی باسه ئه‌مڕۆ شه‌ممه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا ئاشكرایكردووه، كه به ئامانجی نه‌هێشتی گه‌نده‌ڵی،هه‌ردووی ده‌روازه‌ی مونزیریه له رۆژهه‌ڵاتی خانه‌قین و ده‌روازه‌ی مه‌نده‌لی كۆنترۆڵكراون .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.