محه‌مه‌د جه‌میل مه‌یاحی، پارێزگاری واست داوای له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كردووه،فه‌وجێك له سوپا بۆ كۆنتڕۆڵكردن و پاراستنی ده‌روازه‌ی زرباتییهی سنووریی له‌گه‌ڵ ئێران ره‌وانه بكات.
هه‌روه‌ها مه‌یاحی ده‌ڵێت: داواكارییه‌كه‌مان بۆ پاراستنی ده‌روازه‌كه‌یه، تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخی گشتی عێراق، ئارامی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.
ده‌شڵێت: بوونی هێزێكی گه‌وره له‌سوپا ، له ده‌روازه‌كه‌و ده‌وروبه‌ی،دڵنیایی زیاتر ده‌داته به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانی ده‌روازه‌كه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.