ئافرەتێكی بەتەمەن لەگەشتێكی شاخەوانی سەنتەری بارزان بۆ شاخەوانی و ژینگە پارێزی، دەچێتە سەرچیایی هەڵگۆرد و سەركەوتووانە دەگڕێتەوە.
ئەنوەر دۆڵەمەری، سەرۆكی سەنتەری بارزان بۆ شاخەوانی و ژینگە پارێزی، رایگەیاند " لەبەردەوامی گەشتە شاخەوانیەكانماندا بە بەشداری ژمارەیەك شاخەوان گەشتێكمان بۆ لوتكە چیایی هەڵگورد بەرزترین لوتكەی باشوری كوردستان ئەنجامدا و بەشێوەیەكی سەركەوتووانە گەڕاینەوە، كە ئەم گەشتە لەگەڵ گەشتەكانی تر جیاوازبوو".
گووتیشی " كە لەم گەشتە شاخەوانیانەماندا ئافرەتێكی سەرووی تەمەن 65 ساڵە بەناوی كنێر خان، ئەندامی سەنتەرەكەمان لەگەڵمان بەشداری كردوو، توانی چەندین كیلۆمەتر رێگا بە پیادە ببڕێت و لەگەڵمان بگاتە سەرووی لوتكە چیایی هەڵگورد، جگەلەم ئافرەتە بەتەمەنە هاووڵاتییەكی تەمەن 41 ساڵ كە كێشی زیاتر لە 90 كیلۆ بوو بەشداری كرد لەگەشتەكەمان، كە پزیشك رێنمایی ئەوەی پێدابوو وەرزشی شاخەوانی بكە، لەگەڵ ئەوەشدا، بۆیەكەمینجار سەگێك بەشداربوو لەگەڵمان بۆ ئەم گەشتە شاخەوانیە.
ژێدهر : زاری كرمانجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.