Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:31

له‌ سۆران 6 که‌سى دیکه‌ تووشى کۆرۆنا بوون

له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى گه‌ڵاڵه‌، نه‌هرى، بارزان و هه‌ندرێن بوون
کوردستان TV
100%

قایمقامى سۆران ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ سنوورى سۆران شه‌ش كه‌سى دیكه‌ تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11/7/2020، كرمانج عزه‌ت، قایمقامى سۆران له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه‌: "ئه‌مڕۆ شه‌ش تووشبووى كۆرۆنا له‌ سۆران و دیانا تۆمار كران، كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى گه‌ڵاڵه‌، نه‌هرى، بارزان و هه‌ندرێن بوون".

به‌پێى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌شت هه‌زار و 937 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوونه‌، 306 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، سێ هه‌زار و 211 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.