Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:27

ته‌نیا ئه‌مڕۆ 95 کەس له‌ عێراق به‌هۆى کۆڕۆنا گیانیان لە دەستداوە

رێژه‌ى تووشبونى كۆڕۆنا له‌ هه‌ڵكشاندایه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دوو هەزار و 734 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 734 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆارکراوە و هەزار و 699 کەسیش چاکبووەتەوە، 95 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 75 هەزار و 194 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 43 هەزار و 79 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 55 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.