جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی گیان له‌ده‌ستدانی 2 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند.
له لێدوانه‌كه‌یدا عەبدوڵلا ئەحمەد، جێگری بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌و 2 تووشبووه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه، له ئافره‌تێك و پیاوێك پێكهاتوون و دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و ته‌مه‌نیان 70 ساڵه.
داواشی له هاووڵاتیان كرد، ئەم چەند رۆژە پابەندبوونیان بە رێنماییەكانی خۆپارێزییەوە زیاتر بکەن، چونکە هاتنی دەروێشەکان بە بێ پشکنینی پزیشکی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسییه بۆ سەر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.