به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، هاووڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 36 ساڵیان به‌تۆمه‌تی دزینی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ ده‌ستگیركرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، پاش ئاگاداركردنه‌وه‌یان له حاڵه‌تێكی دزیكردن له گوندی پیرڕه‌ش ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی ورد كرد، توانییان به كه‌متر له چوار كاتژمێر كه‌سێك به ناوی (س.ب.ع) ته‌مه‌ن 36 ساڵ ده‌ستگیربكه‌ن.
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندوه، ئه‌و كه‌سه‌یان به‌تۆمه‌تی دزینی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ ده‌ستگیر كردوه، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا.
ئاماژه‌ی بهوهكردوه، بۆیه به‌پێی مادده (446) له یاسای سزادان، به‌ند كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
دوێنێش، پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندبوو، تیمه‌كانی پۆلیس دوای به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، له گه‌ڕه‌كی مامزاوه تۆمه‌تبارێكیان به ناوی (ع.ز.ئ) به تۆمه‌تی دزیكردن له دوكانێك ده‌ستگیر كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.