Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:24

پزیشکێک و کارمه‌ندێکى ته‌ندروستی لەگەرمیان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

ناويان "د. عومەر حەبیب"و "ئەرکان محمد مولود" بوو
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پزیشكێك و كارمه‌ندێكى ته‌ندروستی له‌ گه‌رمیان به‌هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی گەرمیان رایگەیاند کە پزیشکێکی ناسراوی گەرمیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرای کردووە ئەمڕۆ "د. عومەر حەبیب" پزیشکی ناسراوی گەرمیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکان ئەو پزیشکە لە چەند ڕۆژی رابردوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و هەر بە هۆی ئەو کاریگەریی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەست داوە.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی گه‌رميان راشیگه‌یاند، هه‌ر ئه‌مرۆ ئەرکان محمد مولود کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.

گوتیشی" ئەرکان محمد کارمەندێکی دلسۆزی ماندونەناسی سەنتەری گورچیلە و تیمی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا بوو، لە کارەکەیدا توشی په‌تاكه‌ ببوو، به‌ر له‌ کەمێك گیانی لەدەستدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.