محەمەد بەكر بەرێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو پەرلەمانی عێراق روو لە هەڵكشان دەكات ، دوای ئەوەی محەمەد حەلبوسی رایگەیاند كە ژمارەیەك لە ئەندامان و فەرمانبەرانی نێو ئەنجومەن هەڵگری ڤایرۆسەكەن .
حەلبوسی رایگەیاندبوو كە 20 كەس لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران تووشی كۆرۆنا بوونە ، بەڵام ژمارەی گیان لە دەستدان دوو حالەت بوونی هەیە و بەڕێوەبەرێكی گشتی لەناو ئەنجومەن هەڵگری تازەی ڤایرۆسەكەیە .
محەمەد بەكر روونیكردەوە كە بۆیە بەدووری دەزانیین ئەم هەفتەیە هیچ كۆبوونەوەیەك بەرێوە بچێت
سوهێل تاهیر .... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.